‌ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات

وێستگە ستایل-


لێكۆلینەوە پزیشكیەكان ئاشكرای دەكەن ژمارەیەكی زۆر لەتازە پێگەیشتووان كاتی تەواو و پێویست ناخەون كەماوەكەی كەمترە لە 8 كاتژمێر لەشەو و رۆژێكدا، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش و ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە زیاد دەكات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لەزاری دكتۆر ماسیو وولكەر كە شارەزایی لەبواری خەوتندا هەیە، بڵاویكردەوە كەم خەوی كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر شێوازی ژیان و دیاری كردنی ئەوەی لەئایندەدا تووشی لەبیرچوونەوە دەبیت یاخود بەپێچەوانەوە، هەروەها دووبارەبوونەوەی كەم خەوی بۆ ماوەی چەند شەوێك دەبێتە هۆی نارێكی لەرێژەی شەكری ناوخوێن.

بەپێَی ووتەی ئەو پزیشكە ناڕێكی خەو كاریگەری زۆری هەیە لەسەر باری دەروونی وەك دڵەراوكێ‌ و خەمۆكی و هەندێك جار دەبێتە هۆی خۆكوشتن.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بەریتانی ئاماژەی بەوەكردووە كەم خەوتن لەشەودا ئەگەری تووش بوون بەنەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات و هۆكارێكە بۆ زیادبوونی نەخۆشی دەمارەكانی دڵ و مێشك.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:11:51:16/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 24830 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل