ڤیدیۆ: به چه‌ند خوله‌كێك بۆت ئاشكرا ده‌بێت منداڵه‌كه‌ت توشبووه به ئۆتیزم یان نا
وێستگە ستایل-
زۆر كات دیاریكردنی توشبوونی منداڵ به ئۆتیزم به شێوه‌یه‌كی وورد كارێكی قورسه و ئاسان نییه بۆ ئه‌وه‌ش پسپۆڕانی ئه‌م بواره فێڵێكی چاویان داهێناوه كه ده‌توانێت ته‌نها له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا ئه‌وه ئاشكرا بكات كه كه‌سه‌كه توشبووه به ئۆتیزم یان نا.
پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌و كاته‌ی منداڵ ته‌ماشای ئه‌م ڤیدیۆیه بكات و گلێنه‌ی چاوه‌كانی گه‌وره ببێت و بتوانێت ئه‌و خاڵه ڕه‌نگ سپی و ڕه‌شانه كه به شێوه‌ی لوله‌كێك دێت و ده‌چێت ببینێت ئه‌وه مانای وایه توشبووه به ئۆتیزم به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م و ئه‌و منداڵانه‌ی توشی ئۆتیزم بوون پێناسه‌یان بۆ ئه‌م وێنه‌یه جیاوازه له منداڵێكی ئاسایی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م وێنه‌یه به شێوه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی و جیا بووه‌وه ببینن و توانای بینینیان ڕونتر بێت ئه‌وه واده‌كات گلێنه‌ی چاوه‌كانیان گه‌وره‌تر بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره به ڕێژه‌یه‌ك توشی ئۆتیزم بوبن و ئه‌وانه‌ش كه وێنه‌كه وه‌ك عه‌مودێكی شێوه لوله‌كی به سێ ڕه‌هه‌ندی ده‌بینن و زۆر له ڕه‌نگه‌كان وورد نه‌بنه‌وه ئه‌وه مانای وایه ئاسایین و توشی ئۆتیزم نه‌بوون و گلێنه‌ی چاویان گه‌وره نابێت .
منداڵ دوای ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌كات ئه‌وه پشكنینی تایبه‌ت بۆ گلێنه‌ی چاوه‌كانی ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كی ئاسانه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت منداڵ توشبووه به ئۆتیزم یان نا.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نه‌خۆشی ئۆتیزم بۆته نه‌خۆشیه‌كی بڵاوی بێ چاره‌سه‌ر له‌ناو منداڵاندا و ئه‌و منداڵانه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی وخوێندن و تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌یان توش ده‌بێت و پێش ته‌مه‌نی 3 ساڵی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌تا كۆتای ته‌مه‌ن له كۆڵی توشبوو نابێته‌وه و هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه.
AM:09:37:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5902
جار خوێنراوه‌ته‌وه