‌ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی ئه‌فلۆنزای هه‌ڵامه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه‌

وێستگە ستایل-


لەم شێوازەدا، له جیاتی ئەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەت بکرێته ئامانج که سەدان جۆری هەیه، جەستەی خانەخوێ بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسەکه ئاماده دەکرێت.

بەم شێوازه، ئەو پرۆتینه‌ی ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەت تێیدا گەشه دەکات و لێی بڵاو دەبێتەوه، دادەخرێت، بەپێی لێکۆڵینەوەی تاقیگەییەکان، ئەگەر ئەم دەرمانه له کاتی خۆی بگاته جەسته، دەتوانێت ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەت لەناو ببات، و بۆ ئه‌وه‌ش تاقیکردنەوەکان بۆ دڵنیابوون لەم شێوازه، له ماوەی دوو ساڵدا دەست پێدەکات.

لێکۆڵەرانی "ئیمەریال کۆلێج"ی لەندەن، خەریکی بەرهەمهێنانی جۆره دەرمانێکن که له رێگەی هەناسه هەڵدەمژرێت(Inhaler spry) بۆ ئەوەی کاریگەرییه لاوەکییەکانی سنووردار بکەن.

له وتارێکدا که سەرپرشتانی لێکۆڵینەوەکه له گۆڤاری "کیمیای سروشت" بڵاویان کردۆتەوه، هاتووه، ئەم دەرمانه له ماوەی چەند خولەکێک دوای گەیشتن به خانەکانی سییەکان و بەئامانج گرتنی پرۆتینی "NMT"، کاریگەریی تەواوی هەبووه له‌ كاتێكدا هەموو جۆره ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆانزای هەڵامەت، بۆ گەشه و زیاد کردن پێویستیان بەم پرۆتینه‌ هه‌یه‌.

 
پرۆفیسۆر "ئەد تیت" دەڵێت: ئامانج ئەوەیه، پێشتر ئەم دەرمانه دوای هەوکردن بدرێت به نەخۆش تاکو توانای ڤایرۆسەکه بۆ زیاد کردن و بڵاوبوونەوه لەناو بچێت، تەنانەت ئەگەر ئەنفلۆانزای هەڵامەت جەستەشی گرتبێتەوه، لەوانیه نیشانەکانی کەم بکاتەوه.

تیت دەڵێت: ئەمه دەتوانێت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی تەنگیی نەفەسیشیان هەیه و له کاتی ئەنفلۆانزای هەڵامەت زۆر نەخۆش دەبن، بەسوود بێت به گوتەی ئه‌م پرۆفیسۆره‌ بێت  به ئامانج گرتنی جەستەی خانەخوێی ڤایرۆس، شێوازێکی "توندڕەوانەیه"، بەڵام زۆر گونجاوه‌ ، چونکه بەئامانج گرتنی ڤایرۆس، کارێکی ئاڵۆزه.

ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆانزای هەڵامەت، نەک هەر زۆر و جۆراجۆرن، بەڵکو به خێرایی پەره دەستێنن، واته به خێرایی له بەرامبەر دەرمانەکان بەرگری پەیدا دەکەن، لەم ڵێکۆڵینەوەیەدا، دەرمانه تاقی‌کراوەکه، به تەواوی رێگەی له چەندین جۆری ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەتی گرتوه‌، بێ‌ئەوەی زیان به جەسته بگەیەنێت سەرەڕای ئەمەش، لێکۆڵینەوەی زیاتر بۆ بێ‌زیان بوونی ئەم شێوازه پێویسته.

دکتۆر "پیتەر بارلۆ" له "ئەنجومەنی بێ‌زیان ناسیی" به‌ریتانیا ده‌ڵێت"هەرچەنده ئەم لێکۆڵینەوەیه به تەواوی له تاقیگه ئەنجام دراوه، هیوایەکی زۆری هەڵچنیوه که له کۆتاییدا ببێته دەرمانێکی بێ‌زیان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆانزای هەڵامەت."


AM:08:47:16/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌