‌ئەگەر هاوڕێكەت ئەم ڕەفتارانەی نواند مانای وایە عاشقت بووە

وێستگە ستایل-


عەشق و خۆشەویستی هێزێكە لە دەرەوەی ویست و سنوری مرۆڤە، ئەو كاتەی هەستی هاوڕێیەتی دەگۆڕێت بۆ خۆشەویستی ئەوە ئەم گۆڕانكاریانە لە هاوڕێكەتدا بەدی دەكەیت.


1- یارمەتی:
ئەو كەسەی بە مانای وشە هاوڕێتە هەموو كات ئامادەیە یارمەتیت بدات بەڵام ئەگەر هاوڕێ كوڕەكەت ئامادە بوو تەماشای یاری تۆپی پێ نەكات لەبەر كارەكەی تۆ ئەوە مانای وایە لە هاوڕێیەك زیاترە بۆت.

2- دیاری:
ئەو كەسەی بەڕاستی دەبێتە هاوڕێت ئەوە ئاساییە بەلایەوە بێ بوونی هیچ بۆنەیەك دیاریت پێشكەش بكات بەڵام ئەو كاتەی عاشقت بێت ئەوە گرنگە بەلایەوە ئەو دیاریەت بۆ بكڕێت كە تۆ ئارەزووی دەكەیت.

3- بازاڕكردن:
هاوڕێكەت تاقەت و كاتی ئەوەی نیە تەواوی ڕۆژێك لەگەڵت بێت بۆ ئەوەی بازاڕ بكەیت بەڵام كاتێك تۆی خۆش بوێت ئەوە ئامادەیە بە دڵی تۆ و ئەو كاتەی ئارەزووی دەكەیت لەگەڵت بێت بۆ بازاڕ و تەنانەت ئارەزووی ئەوە دەكات ڕۆژەكەی لەگەڵ تۆ تەواو نەبێت.

4-یارمەتی:
هاوڕێ لە كاتە خراپەكاندا و ئەو كاتەی پێویستت بێت لەگەڵتە بەڵام ئەو كەسەی خۆشی دەوێت هەموو كاتەكان لەگەڵت دەبێت.

5-گرنگیت پێ دەدات:
هاوڕێكانمان هاوڕێی دیكەیان هەیە و ویستی ئەوەیان هەیە كاتیان لەگەڵ بەسەر ببەن بەڵام ئەو كەسەی تۆی خۆش بوێت تەنها ئارەزووی ئەوە دەكات لەگەڵ تۆ بمێنێتەوە و كاتەكانی خۆی لەگەڵ تۆ بەسەر ببات.

6-كاتێك هەڵەت بەرامبەر دەكات:
هاوڕێكەت ئەو كاتەی هەڵەیەكت بەرامبەر دەكات ئەوە ڕەنگە تەنها داوای لێبوردنت لێ بكات بەڵام ئەگەر خۆشی بوێیت ئەوە هەرچی لەدەست بێت دەیكات بۆ ئەوەی لێبوردنی تۆ بەدەست بهێنێت.


PM:11:06:15/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 21232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌