‌هۆكارەكانی دروست بوونی زیپکە لە پشتی خانماندا

وێستگە ستایل-

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی دروستبوونی زیپکە لەپشتی خانماندا، ئەو پێکهاتانەیە کە خۆیان لە گەرماودا بەکاریدەهێنن بۆ قژیان.

چونکە لە گەرماودا کاتێک قژیان دەشۆن لەکۆتایدا ئەو بەلسەم یان موکەیەف و حەمام زەیتەی دەیدەن لە قژیان و پاش تۆزێک ئاوی پێدا دەکەن بە پشتیاندا دێتە خوارێ و بڕێکی زۆر ماددەی کیمیایی تێدایە کە پێست بەرگەی ناگرێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە، ئێستا تۆش بیربکەرەوە بزانە هەرگیز ئەم کارەت کردووە.

بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە باشتر وایە لەپاش وەرزش و هەر ئارەق کردنەوەیەکی زۆر خۆت بشۆ،بەلام ڕاستەوخۆنا بەتایبەت لە هاویندا، چونکە ئەمەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونی زیپکە، لەهەمانکاتدا پۆشاکێک مەپۆشە کە قوماشەکەی لە ماددەی نایلۆن و ڕیشاڵی دەسکردنی بێت کەپێی دەوترێت ماددەی پۆلیستەر، چونکە هۆکارێکی دیکەیە.

ئاگاداربە و ئاوی زۆر گەرم بەکارمەهێنە و هەوڵبدە شلەتێن یان سارد بێت، دوورکەوەرەوە لەبەکارهێنانی کرێم و زەیتی چەور، بەتایبەتی دژە خۆری هاوینان. 
س: زانیاری تەندوستی


PM:10:54:15/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 14887 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل