باشترین سهرچاوهی سروشتی كۆلاجین ئهم خۆراكهیه
وێستگە ستایل-
ئەم سیکۆتینه سروشتییه له راستیدا جۆره پرۆتینەکه که فاییبەره سپییەکانی پێست، تەندۆن(Tendon)ـەکان، ئێسکەکان، جومگهكان و هەموو ئەو پێکهاتانەی ئێسکەکان به یەک گرێدەدەن، پێک دێنێت، هەروەها ئەم پێکهاتەیه له ماده جیلاتینییەکانی جەستەدا هەیه، وەک سپێنەی چاو.
کۆلاجین پێنج جۆره و نزیکەی سەدا٨٠ی پێکهاتەکانی لەیەک گرێدەری ئێسک پێک دێنێت، سوودەکانی بەکارهێنانی ئەو ماددانەی کۆلاجینیان تێدایه، تەنیا بۆ ئێسک و دڵ نییه، بەڵکو بۆ پێست و به تایبەت بۆ جوان مانەوەی پێست زۆر گرینگه و له راستیدا ماددەیەک بۆ بەرگریی پێست بەرانبەر چرچ و لۆچی.
کۆلاجین ماددەیەکه بۆ گەنج مانەوەی پێست گرینگه و له راستیدا خەڵکێکی زۆر بۆ لەناو بردنی چرچیی پێست پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن و پێی مریشک سەرچاوەی دەوڵەمەندی کالیسیۆم و پرۆتین و لە هەمووی گرینگتر کۆلاجینه و خواردنی پێی مریشک، بەهێزیی ئێسکەکان و جوانیی به پێست دهبهخشێت.
س: بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی
PM:12:53:14/08/2018
ئهم بابهته 6253
جار خوێنراوهتهوه