‌پێویسته‌ خانمان دوای هاوسه‌رگیری له‌م هه‌ڵانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌

وێستگە ستایل-


ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ژیانی  هاوسه‌رگیری ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، باشتر وایه‌ خانمان له‌م ڕه‌فتاره‌ هه‌ڵانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ هه‌تا ژیانی هاوبه‌شیان بێ كێشه‌ بێت.

1- غیرەكردنی زۆر : خانم ئەو كاتەی هاوسەرەكەت لەگەڵ ئافرەتێكی دیكە قسە دەكات دوور بكەوەرەوە لەوەی وا دەربخەیت كە غیرەی لێدەكەت ، چونكە ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت كە متمانەت پێی نیە و لە هەمان كاتدا متمانەت بەخۆشت نیە .

2- پێنەدانی ڕوبەڕێك بە هاوسەرەكەت بۆ ئەوەی تەنها بێت : كاتێك هاوسەرەكەت توڕەیە و مەزاجی نیە تۆش ئەوەندەی تر سەر مەخەرە سەری و توڕەی مەكە ، سروشتی پیاوان  بەوجۆرەیە كاتێك توڕەدەبن ئارەزووی ئەوە دەكەن تەنها بن هەتا ئەو كاتەی ئاسایی دەبێتەوە .

3-گرنگی نەدان بە خوودی خۆت : دوای هاوسەرگیری پێویستە زیاتر لە جاران گرنگی بە شێوە و  دەركەوتن و ڕوخسارت بدەیت و كارێك مەكە سەرقاڵیت بە منداڵ  ماڵەوە خۆتت بیر بباتەوە .

4- دوور كەوتنەوە لە هاوڕێ و چونە دەرەوە و كات بەسەر بردن لەگەڵیان دوای هاوسەرگیری یەكێكی دیكەیە لە هەڵەكان ، ئەمە خۆتت بیر دەباتەوە .

5- نانەوەی شەڕ و ئاژاوە : ئەو كاتەی كێشەیەكت هەیە ڕاستەوخۆ بە هاوسەرەكەت بڵێ چونكە زۆربەی پیاوان ناچنە قوڵای بابەتەكانەوە هەتا بزانن كێشەو چیە .

6- بۆڵە بۆڵی بەردەوام و سەرزەنشت كردنی هاوسەرەكەت : هەوڵبدە دوور بكەویتەوە لەم ڕەفتارە ، ئەمە وادەكات لەبەر چاوی هاوسەرەكەت نرخ و پێگەت لەق ببێت .

7- پێنەزانین و نرخ دانەنان بۆ كاری هاوسەرەكەت : دوای هاوسەرگیری پێویستە هاوسەرەكان بەجۆرێك بیر بكەنەوە كە چیتر ژیانیان بەیەكەوەیە و دەبێت نرخ بۆ هەموو ئەو شتانە دابنێن كە ئەنجامی دەدەن بۆ سوودی خێزانەكەیان .


AM:11:38:14/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 12860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌