‌توانا ئه‌مین نوێترین تێكستی خۆی به‌ ڤیدیۆ بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین تێکست و ڤیدیۆیەکی نوێی، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە. 

لە بەشێکی تێکستەکەدا دەڵێ (من کوڕی ئازارە گەورەکانم، وەک باوکێکی ڕیش چەرموو لە دڵەوە بەدڵشاکانی چکۆلە زەردەم دێ، لە مەقامێکدا نەماوم خەفەت بخۆم..! من وەک ماسیگرێک بۆ مرواری بگەڕێ، ئاوھا ئازاری خۆم لە قووڵایی بێبنی ژیانی تـــــــۆدا دەرھێناوە و ھەڵمگرتووە بۆ خۆم... من کوا لە ئــــــــــــازار ھەڵھاتووم!)

توانا ئەمین نووسەرێکی تاراوگەنشینی کوردە و زیاتر لە ٢٠ کتێبی لە نووسین و وەرگێڕان لە کتێبخانەی کوردیدا هەیە.



PM:04:11:13/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌