سێ ڕێگه پیاوان بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی خۆیان به‌كاریده‌هێنن
وێستگە ستایل-
ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی له‌نێوان خانمان و پیاوان جیاوازه زۆر كات ئافره‌ت زیاتر هه‌ست و سۆزی بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت به‌ڵام پیاوان جیاوازن، به‌شێك له پیاوان ئه‌م سێ ڕێگه‌یه بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌كارده‌هێنن.
1-ئەو كاتەی هاوسەرەكەی بە خێزان و كەسوكار و ناسیاوەكانی بناسێنێت، چونكە بە ڕاستی مەبەستیەتی بیكات بە هاوبەشی ژیانی ئەوە مانای وایە خۆشی دەوێت ئەگەر وانەكات ئەوە مانای وایە گاڵتە بە هەستەكانت دەكات .
2- ئەو كاتەی بزانێت تۆ ئارەزووی چی دەكەیت ئەوەت بۆ بكڕێت ، لەم بارەدا هەست بەوە دەكات كە تۆ لەسەر شانی ئەویت و ئەركی تۆ و بەرپرسیارێتی تۆ و ژیانت لەسەر ئەوە وەك هاوسەرێك .
3- ئەگەر مێردەكەت ویستی ئەوەی هەیە پارێزگاریت لێ بكات ئەوە دڵنیاببە لەوەی خۆشی دەوێیت ، پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن ئەو ئافرەتە بپارێزن كە خۆشیان دەوێت و ڕێگە نادات كەس زیانی پێ بگەیەنێت .
PM:03:39:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 16552
جار خوێنراوه‌ته‌وه