چۆنیهتی دروستكردنی مەحەلەبی بە نسکافەو کەرەمێل و بسکیت
وێستگە ستایل-
کەرەستەی بەشی یەکەم مەحەلەبی نسکافەکە:
دوو پەرداخ شیر
دوو کەوچکی گەورە نیشاستە
چوار کەوچک شەکر
یەک کەوچک کەرە
یەک کەوچکی گەورە نیسکافە
ئامادەکردنی:
شیرو نیشاستەو شەکرەکە تێکەڵ دەکرێت دەخرێتە سەر ئاگر کەمێک گەرم بوو نسکافەکەی تێ دەکرێت جوان تێکەڵ دەکرێت بەردەوام تێک دەدرێت هەتا خەست بێتەوە دەکرێتە قاپەکان.
کەرەستەکانی بەشی دووهەم بسکیتەکە:
قاپێ بسکیتی ورد کراو
۱٠٠ گرام کەرە واتە دوو کەوچکی گەورە
بسکیتەکە ورد دەکرێت کەرەکە خاو دەکرێتەوە تێکەڵی یەک دەکرێت و دەکرێتە سەر مەحەلەبی نسکافەکە.
کەرەستەی بەشی سێیەم مەحەلەبی کەرەمێل:
دوو پەرداخ شیر
دوو کەوچکی گەورە نیشاستە
دوو کەوچک شەکر
یەک کەوچکی زەڵاتە کەرە
ئامادەکردنی:
شەکرەکە دەکرێتە سەر ئاگری هیواش هەتا خاو بیتەوەو ڕەنکەکەی ئاڵتونی ببێت پاشان کەرەکەی تێ دەکەیت جوان تێکی دەدەیت پاشان شیرو نیشاستەکە تێکەڵ دەکرێت و تێی دەکرێت بەجوانی تێکەڵ دەکرێت تا خەست دەبێتەوەو دەکرێت بەسەر بسکیتەکەدا بەهێواشی پاشان بسکیتی تر دەکرێت بە ڕوی سەرەوەیدا.
PM:03:19:13/08/2018
ئهم بابهته 9154
جار خوێنراوهتهوه