ڕوناكی ڕه‌نگ شین چی له‌چاو ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
زانا ئیسپانیه‌كان له زانكۆی تۆلیدۆ ئاشكرایان كردوه كه ڕوناكی ڕه‌نگ شین مه‌ترسی له‌سه‌ر تۆڕی چاو دروست ده‌كات.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری Scientific Reports بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا زاناكان ده‌ڵێن ئاڕاسته‌كردنی ڕوناكی شین بۆ ناو چاو ده‌بێته هۆی چالاككردنی تۆڕه وردیله و هه‌ستیاره‌كانی ناو چاو ئه‌مه‌ش واده‌كات چه‌وری فسفۆڕی ناو چاو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و ئاستی كالسیۆم له‌ناو شله‌ی خانه‌كان زیاد بكات و به‌هۆیه‌وه خانه‌كانی ناو چاو ده‌مرێت و به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه له كاتی هه‌بوونی ڕه‌نگی سوور و زه‌رد و سه‌وز دروست نابێت.
قه‌ره‌نیه‌ی چاو توانای پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌نگی شینی نیه له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه چاوه‌كانت له ڕوناكی ڕه‌نگ شین بپارێزیت چونكه به‌ركه‌وتنی چاو به‌م ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینای چاوه‌كان.
روناكی ڕه‌نگ شین ڕۆژانه له مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه به‌ر چاوی مرۆڤ ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه خۆت له‌و ڕوناكیانه دوور بگریت.
PM:02:03:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3292
جار خوێنراوه‌ته‌وه