شێوه‌ی برۆ سروشتی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له زاناكان له زانكۆی تۆرنتۆ له كه‌نه‌دا پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردوه كه شێوه‌ی برۆ بۆ دیاریكردنی سروشتی مرۆڤه‌كان به‌كاربهێنرێت.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێیه‌وه كه‌سایه‌تی نێرگزی مرۆڤه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش وێنه‌كانیان به‌كارهێنرا هه‌تا له‌ڕێیه‌وه سروشتی برۆكانیان ده‌ستنیشان بكرێت .
زاناكان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تی نێرگزین و سروشتیان به‌و جۆره‌یه ئه‌وه شێوه‌ی برۆكانیان پان و پڕ و تۆخه و گرنگترین پێوه‌ره بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئاستی نێرگزیه‌ت و له‌خۆ ڕازی بوون له مرۆڤه‌كاندا.
AM:08:51:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 10471
جار خوێنراوه‌ته‌وه