كاتێك عاشقی كهسێك دهبیت لهم ههڵانه دوور بكهوهرهوه
وێستگە ستایل-
خۆشویستن و عهشق زۆركات له دهست خودی مرۆڤدا نییه بهڵام باشتر وایه ئهگهر عاشق بویت له ئهنجامدانی ئهم ههڵانه دوور بكهویتهوه.
1- لە دنیای خەیاڵدا مەژی : خانم لە هەموو دۆخێكدا هەوڵبدە لە ڕاستیدا بژیت نەك لە خەیاڵدا ، ونكە ڕەنگە كاتێك بەو كەسە دەگەیت كە خۆشت دەوێت ئەوە خەیاڵەكانت ببێت بە هەور و بچێتە ئاسمان و پەشیمان ببیتەوە لەوەی هاوسەرگیریت كردوە .
2- لە سەرەتای پەیوەندیەكەتدا لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت بە تەواوەتی خۆت بچوك مەكەرەوە و تەنازول بۆ هەموو شتێك مەكە ، ئەمە كێشەی زۆرت بۆ دروست دەكات ئەگەر ئاگادار نەبیت .
3- زیادەڕۆی مەكە لە دەربڕینی خۆشەویستیت بۆ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت چونكە ترسی زۆر لە لەدەستدانی كەسێك لە ڕاستیدا هۆكار دەبێت بۆ لە دەستدانی ئەو كەسە، ئەوەندەی خۆشەویستی بدەرێ كە پێویستە .
4- ببەخشە بەڵام هاوشێوەی خۆشەویستیەكە زیادەڕۆی لە بەخشیندا مەكە بۆ ئەوەی ئەگەر كێشەیەك یان جیابونەوە لەنێوانتاندا ڕوبدات زۆر ئازار نەچێژیت و بریندار نەبیت .
5- دوور بكەوەرەوە لەوەی بیر لەوە بكەیتەوە لە پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەكەتدا سەركەوتوو نابیت ، تەنها بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت لەم بیركردنەوەیە دوور بكەوەرەوە .
AM:11:55:12/08/2018
ئهم بابهته 30159
جار خوێنراوهتهوه