‌نیشانه‌كانی خه‌مۆكی و چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌

وێستگە ستایل-


خەمۆكی بەگرفتێكی تەندروستی باو دادەنرێت كەبەهۆی چەند هۆكارێكی جیاجیاوە دروست دەبێت و كاریگەری نەرێنی لەسەر كەسی تووشبوو بەجێدەهێڵێت.

نیشانەكانی خەمۆكی:

- دابڕان لەخەڵك و حەزكردن بەتەنیایی.
- لەدەست دانی ئارەزووی خواردن و توانای كاركردن.
- بێ‌ تاقەتی و خەفەتی بەردەوام یاخود حەزكردن بەگریان.
- نارێكی لەخەوتن و خەوبینینی ناخۆش.
- لۆمەكردنی خود و هەستكردن بە تاوانباری.
- توڕەیی بەردەوام و كەم بوونەوەی سەرنج دان.

هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی كاریگەری خەمۆكی:

* هەوڵدان بۆ گەشت كردن.
* خەوتن بۆ ماوەی 8 كاتژمێر و خواردنی سەوزە و میوەی تازە.
* یۆگاكردن یاخود وەرزش كردن و بەپێ رۆیشتن.
* بیركردنەوەی باش و دڵ خۆش بوون بەهەركارێك كە دەیكەیت.
* سەردانی كردنی پزیشك.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 


AM:11:22:12/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 9613 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل