هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره نه‌علانه له‌پێ ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای كروكس تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره نه‌عله ئاشكرای كرد له ساڵی داهاتوه‌وه‌چه‌ندین كارگه تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره نه‌عله له مه‌كسیك و له ئیتاڵیا داده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕ كه‌م ببێته‌وه و و نرخه‌كانیان گرانتر ببێت .
بڕیار وایه هه‌تا كۆتای ساڵی 2018 كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره نه‌عله كه زیاتر له 558 لقی هه‌یه 132 دانه‌یان دابخات چونكه له ماوه‌ی ساڵانی 2014 بۆ 2017 نرخی ئه‌م جۆره نه‌عله گه‌یشتۆته كه‌مترین كه 5.94 دۆلاره بۆ هه‌ر جوتێك.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ كۆمپانیای كرۆكس جۆری جیاواز و پاژنه به‌رزی ئه‌م نه‌عله‌ی خسته بازاڕه‌وه و بڕیار وایه زیاتر له‌ڕێی په‌یج و سایته ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان بفرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی تێچووی كه‌متر له‌سه‌ر ئه‌وان بكه‌وێت و زیاتر قازانج بكه‌ن.
AM:10:15:12/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 13733
جار خوێنراوه‌ته‌وه