ڤیدیۆ: لۆكه نوێترین كاری خۆی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ لۆكه زاهیر نوێترین كاری خۆی به‌ناوی " بۆ كێ ده‌گریت" بڵاوكرده‌وه دوای ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگی و دابڕان له كاری هونه‌ری.
له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی لۆكه له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستگرام نوسیویه‌تی"بە خۆشحاڵیمەوە و بە پشت و پەنای ئەو تیمەی کە جێی شانازین بە گەورەیی خۆیان و بە توانا جیاوازەکانیان و بەوپەری ئاکاری ھونەرییان توانیمان پێکەوە ئەم میوزیک ڤیدیۆیە بەرھەم بھێنین و ئەمشەو لە بەرواری
١١ی٨ پێشکەشی ئێوەی ئازیزی بکەین"
ده‌شڵێت" دەمەوێت بڵێم ئەوەی توانا‌و ھیمەتی ئێمەی گەیاند بەوەی بەرھەمێک بەم ئاستە پێشکەش بکەین پشتگیری و داواکانی ئێوەبوون کە ھەمیشە پێشتگیریتان دووپاتدەکردەوە کاتێک لە سێ ساڵی رابردوودا وەرزی نوێی ھونەریم راگەیاند کە بە بەرنامەی شەقام دەستیپێکردوو دواتر میوزیک ڤیدیۆی (من و تۆ) و دواتر ئەلبوومێکی لایڤ میوزیکمان کردوو ئێستاش میوزیک ڤیدیۆی (بۆکێ دەگری)یتان پێشکەش دەکەم، دووبارە سوپاس بۆ ئەو تیمەی لە ناوەودەرەوەی کوردستان کاریان لەگەڵ کردم و سوپاس بۆ پشتگیرییەکانی ئێوەش"
لۆكه پێشتر یه‌كێك بوو له خوێندكاره‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ڵام له ئێستادا كار له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكه‌ن، ئه‌م خانمه له وڵاتی سویسرا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
ئەم كارە نویێیەی لۆكە لە بەرهەمی كۆمپانیای ڤینۆیە و موزیك و دەرهێنانی ئارام سەردارە.
AM:08:47:12/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 6042
جار خوێنراوه‌ته‌وه