‌له‌ شوێنی كاره‌كه‌ت ئه‌م قسانه‌ مه‌كه‌

وێستگە ستایل-


ئه‌و كاته‌ی‌ وشه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی نادروست به‌كارده‌هێنیت ڕه‌نگه‌ گرفتت بۆ په‌یدا بكات له‌ شوێنی كاره‌كه‌ت و ڕه‌نگه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاینده‌ی‌ كاره‌كه‌ت له‌ده‌ست بده‌یت، ئێستا ده‌بێت زۆر ئاگاداربیت و چیتر له‌ شوێنی كاره‌كه‌ت ئه‌م وشانه‌ به‌كار نه‌هێنیت.


1- هیچ شتێک نییە کە من بتوانم بیکەم ئەمە بەمانای خۆدزینەوە لە کار و بەرپرسیارێتی دێت و بەکارهێنانی ئەم رستەیە راستەوخۆ بە دەرکردنت دەدات لە شوێنی کارەکەت.

٢-ئەمە دادپەروەری نییە بەکارهێنانی ئەم رستەیە بە مانای ئەوە دێت کە زۆر بێدەسەڵاتیت، پێویستە واز لە بەکارهێنانی ئەم رستە منداڵانانە بهێنی و ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدە و لەسەری مەڕۆ.

٣-ئەمە ئیمکانی نییە ئەم رستەیە وا پیشاندەدات کە کەسێکی زۆر مێشک داخراویت و هەوڵ بۆ هیچ شتێک نادەیت چوونکە هەموو کارێک بتەوێت بیکەیت ئیمکانی هەیە و ئەنجامی دەبێت.

٤-بەبەردەوام بەم شێوەیە کردوومانە ئەگەر کەسێک بیت ئامادە نەبیت شتی نوێ تاقی بکەیتەوە ئەە هیچ بەڕێوەبەرێک خوازیاری کارمەندی وەک تۆ نییە.

٥- ئەمە کاری من نییە ئەم رستەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر کارەکەت دەبێت و ئەوە دەسەلمێنێت تۆ کەسێکیت ئامادە نیت هاوکاری هیچ کەس بکەیت کە ئەمەش لە لای هیچ کەسێک و هیچ بەڕێوەبەرێک پەسەند نییە.

٦-ئاگاداری چی روویداوە؟ ئەو کەسانەی گرنگی بە قسە و قسەڵۆک دەدەن لە هیچ جێگایەک شوێنیان نابێتەوە.

٧-هاوسەرەکەم دوێنێ…… باسکردنی کێشەی خۆت لەگەڵ هاوسەرەکەت یاخود کێشە خانەوادەییەکانت هیچ پەیوەندی بە شوێنی کارەکەتەوە نییە، بۆیە باشترە هیچ کەس  و کارمەندێکی دیکە بە خۆتەوە سەرقاڵ نەکەی.

٨-ئەو پارەیەی پێمان دەدەن زۆر رەزیلانەیە ئەگەر گلەییت لە بەڕێوەبەرەکەت، کۆمپانیاکەت یان ئەوە بڕە پارەیە هەیە کە پێتی دەدەن پێویستە لە دڵی خۆتی هەڵگری نەک بە بەردەوام بیڵێیتەوە چوونکە بەڕیوەبەر بە بیستنی ئەمە راستەوخۆ لە کارەکەت دەرت دەکات.

٩-ئەو کۆمپانیایەی من ئیشی لێدەکەم خراپترین شوێنە بۆ کارکردن پێت وانەبێت بەرێوەبەرەکەت ئاگاداری ئەو قسانە نابیت کە تۆ دەیانکەیت، ئەگەری هەیە ئەم قسەیەی تۆ دەیکەی بگاتەوە لای ئەو و لەسەر بەکارهێنانی رستەیەک لە کارەکەت دەر بکرێیت.

١٠-بەگوێرەی ئەو کارەی دەیکەم پارەم پێنادەن ئەوە دەسەلمێنێت تۆ هیچکات سوپاسگوزار نیت بەوەی هەتە ئەمەش هیچ باش نیە بۆ تێڕوانینی کارمەند و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە لەسەر تۆ.


PM:12:10:11/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 9277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل