‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ خه‌مۆكی له‌ منداڵ و هه‌رزه‌كاره‌كاندا

وێستگە ستایل-


 ئاشکرایە دیاریکردنی خەمۆکی لە منداڵدا  زۆر دژوارو سەختە، به‌ڵام زۆریک لە نیشانە هەیە كه‌ ده‌توانرێت له‌ ڕێیه‌وه‌ خه‌مۆكی ده‌ست نیشان بكرێت و بناسرێته‌وه‌ و دایك و باوك ده‌توانن به‌ ئاسانی هه‌ستی پێ بكه‌ن.

نــــیـشــــانــــــــــــەكانی توشبوونی ئه‌م دوو ته‌مه‌نه‌ به‌ خه‌مۆكی  :
خەوی کەم دەبێتەوە - زیاد نەبوونی كێش زوو ماندوو بون کەم بونی هێز - دڵەراوكێ هەست بە نائومێدی دەکات - جیابوونەوە و نه‌مانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی - -شێوازی هەلسوکەوتی کەمترە لە تەمەنی خۆی - کێشەی قوتابخانەو دەرنەچوونی هەیە - نیگەرانی زوو توڕە بون - سەرنج و ووردبوونه‌وه‌ی‌ باش نابێت - هەست و سۆزی کەمه‌.

چــــارەســـــەر :
زۆر گرنگه‌ مندال و باوانی ببینرێت لە لایەن پزیشكەوە بۆ ئه‌وه‌ی‌ چارەسەری گونجاوی بۆ دیاری بكەن ، چونكە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا پێویستی بەزیاتر لە رێگەیەكی چارەسەر هەیە .


AM:09:51:11/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌