ڤیدیۆ: واحید به ستایلی كچانه‌وه ده‌ركه‌وت
وێستگە ستایل-
كوڕه گۆرانیبێژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان واحید عه‌لی نه‌ژادی شه‌وی ڕابردوو له لایڤێكدا كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ئینستگرام بڵاویكرده‌وه و به ستایلێكی كچانه‌وه ده‌ركه‌وت.
واحید له ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕه‌گه‌زی كچ تیایدا زیاتره و ئه‌مه وایكردوه ڕه‌گه‌زی خۆی بگۆڕێت بۆ كچ و داوا ده‌كات ڕێزی لێبگیرێت و ئه‌وه قبوڵبكرێت كه چۆن دروستكراوه و باس له‌وه‌ش ده‌كات ماوه‌ی پێنج ساڵه سوكایه‌تی پێ ده‌كرێت و ده‌زری هۆرمۆنی لێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی وه‌ك پیاو بێت به‌ڵام له ئێستادا له ده‌روه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
واحید له‌ڕێی كه‌یسێكی تایبه‌ته‌وه توانی بگاته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه ڕه‌گه‌زی خۆی بگۆڕێت بۆ كچ.
AM:09:34:11/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 78492
جار خوێنراوه‌ته‌وه