‌چۆنیەتی دروست کردنی مرەبای هەڵوژە

وێستگە ستایل-


پێداویستەکانی:

2 پەرداخ شەکر.
1 پەرداخ ئاو.
- هەڵوژە.
تۆزێک لیمۆندوزی یان ئاوی لیمۆ.

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

1-سەرەتا ناوکی هەڵوژەکە دەردەهێنین ودەیکەین بە دوولەت.
2-ئینجا شەکرەکە وئاوەکە تێکەڵ دەکەین لەسەر ئاگرکاتێک شەکرەکە توایه‌وە ئینجا هەڵوژەکەی تێدەکەین.
3-ئەگەر زانیت خەریکە خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ ئینجا ئاگرەکە بکوژێنەوە تاوەکو سارد دەبێتەوە کەسارد بۆوە ئامادەیە بۆخواردن.

تێبینی: ئەگەر بتەوێت زیاتر بێت دەتوانی قیاسەکەی زیاد بکەی بیکەیە دوو ئەوەندە یان سێ ئەوەندە یان زیاتریش بەئارەزووی خۆت.


PM:12:47:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 5036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل