زانكۆیه‌كی ژاپۆنی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی داوای لێبوردنی كرد
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له زانكۆ دێرینه‌كان له ژاپۆن به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیایدا یاری به نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاره‌كان كراوه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌م زانكۆیه داوای لێبوردنی كرد.
زانكۆی تۆكیۆی پزیشكی له ساڵی 2006 جارێكی دیكه نمره‌ی خوێندكاره كچه‌كانیان زیاد كردوه و چوار هێنده‌ش نمره‌ی خوێندكاره كوڕه‌كانیان كه‌مكردۆته‌وه و ئه‌مه له‌گه‌ڵ زیاتر له 10 خوێندكار كراوه.
تیتسو یوكیوكا به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌م زانكۆیه‌یه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه نوسیدا وتی" ئێمه ناپاكیمان له متمانه‌ی گشتی كردوه و زۆر به ڕاستگۆی داوای لێبوردن ده‌كه‌ین" و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیداوه بۆ ساڵی ئاینده ڕێگری له هه‌موو كارێكی له‌م شێوه‌یه ده‌گرێت و تاقیكردنه‌وه‌كان زۆر به پاكی به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م بابه‌ته بوه باسی ته‌واوی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌كان له‌و وڵاته ، له گۆڤاره‌كان باس له‌وه ده‌كرێت به‌شێكی زۆری ئه‌و كچانه‌ی له كۆلێجی پزیشكی ده‌خوێنن له نیوه‌ی خوێندنه‌كه‌یاندا دوور ده‌كه‌ونه‌وه به‌هۆی منداڵبوون و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌وه.
PM:12:34:09/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2477
جار خوێنراوه‌ته‌وه