‌كێن ئه‌و پیاوانه‌ی‌ زیاتر ناپاكی له‌ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن؟

وێستگە ستایل-

ناپاكی هاوسه‌رگیری یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌كان كه‌ ده‌بێته‌ هۆی جیابوونه‌وه‌یی‌ هاوسه‌ره‌كان له‌ یه‌كتری و تێكچوونی ژیانی هاوبه‌ش، زانایه‌كی ئوستورالی به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردوه‌ كام له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی پیاوان زیاتر ئه‌گه‌ری ناپاكیان هه‌یه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان.

جارفیس بۆ پێگەی " دەیلی مەیل ئوستورالیا " دەڵێت دوای 35 ساڵ لە كاركردن و توێژینەوەكانم ئەوەم بۆ ئاشكرا بوو ئەو كەسانەی دەچنە ناو كۆمەڵە ئاینیە توند ڕەوەكانەوە زیاتر ناپاكی لە هاوسەرەكانیان دەكەن .

جارفیس ئەوەشی ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەش كە لە تەمەنی هەرزەكاریدا هاوسەرگیری دەكەن ئەو كاتەی دەچنە تەمەنەوە و دەگەنە 40 ساڵی ئەوە ئەگەری ناپاكی هاوسەرگیری تیایندا زۆر دەبێت .

جارفیس لە توێژینەوەكەیدا ئەوەشی ئاشكرا كردوە هاوسەرگیری لە تەمەنێكی زووەوە یەكێكە لە هۆكارەكانی ناپاكی كاتێك مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە چونكە هەستی مرۆڤ لەسەر خۆشەویستی و بیركردنەوەی بۆ ئەم بابەتە دەگۆڕێت لەبەر ئەوەیە لە تەمەنی 20 ساڵیدا زۆر كەس ناتوانن بە تەواوەتی بڕیاری گونجاو لەسەر هاوسەرگیری بدەن .

ئەم توێژەرەوەیە دەڵێت " باشترین ڕێگە بۆ ئاشكراكردنی ناپاكی هاوسەر تەنها چاودێری كردنێتی "


PM:06:00:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 21693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌