‌سوودەکانی شیری دایک بۆ منداڵ

وێستگە ستایل-


شیری دایك زۆرترین سوودی هه‌یه‌ بۆ منداڵ له‌ یه‌كه‌م ساتی له‌دایكبوونی هه‌تا چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه‌، ئه‌گه‌ر شیری خۆت ناده‌یت به‌ منداڵه‌كه‌ت ئه‌وه‌ پێویسته‌ بزانیت له‌م سوودانه‌ بێ به‌شت كردوه‌.

۱- هەرکاتێک داوای بکات ئامادەیە.
۲- خاوێنە و پێویستی بە خاوێنكردنه‌وه‌ و شۆردنی مەمە شوشە ناکات.
۳- بۆ سیستەی بەرگری منداڵەکە زۆر باشە چونکە دژەتەنی تێدایەو سیستەمی بەرگری منداڵەکە بەهێز دەکات.
٤- بڕێکی زۆر باش لە ڤیتامین و پڕۆتین و چەوری تێدایە کە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن.
٥- پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان دایک و منداڵەکە درووست ئەکات.
٦- لە ڕووی ئابوورییەوە پارەی تێناچێت .
۷-ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆو حەساسیەت زۆر کەمترە.
۸-ڕێژەی تووشبوون بە التهابی گوێچکە و کۆئەندامی هەناسەو سکچوون زۆر کەمترە.
۹-کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە دەریان خستووە شیری دایک ئاستی زیرەکی زیاد ئەکات.
۱۰- ئەوانەی کە شیری دایک دەخۆن کێشیان زۆر باشە واتە کەمتر تووشی قەڵەوی ئەبن.
۱۱- کەمتر تووشی شەکرەو قەڵەوی و شێرپەنجە دەبن لە داهاتوودا.
۱۲- شیری دایک بەپێی وەرزو شەوو ڕۆژ و تەمەنی منداڵ ئەگۆڕێت بەجۆرێک کە باشترین بێت.

ئامادەکردنی:
دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان


PM:05:11:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌