سابیری عهبدولی كێیه؟
وێستگە ستایل-
ئەمیر حسێنی فەتحی کوڕی حەسەنی فەتحی دەرهێنەری بەناوبانگی ئێرانی ناوبانگێكی گەورەی بهدهست هێنا دوای دهركهوتنی له درامای شههرهزاد، ئەم ئەکتەرە کە کوڕی دەرهێنەری درامای شەهرەزادە لەدایکبووی ١٩٩١ی تارانە.
تا پێش بەشداریکردنی لە درمای شەهرەزاد لە فیلمی سینەماییهكاندا کاری نواندنی کردووە، فەتحی فێرخوازی ئەدەبی ئینگلیزی و سینەما، دەرچووی پلە نایابی نواندنی دامەزراوەی سینەمایی کارنامەیە.
دەستپێکی کاری نواندنی ئەم ئەکتەرە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری وەک ئەکتەر لە فیلمی سزا و پاشانیش فیلمی پەریناز لە دەرهێنانی بەهرامی بەهرامیان کە پاش حەوت ساڵ رێگە بە بڵاوکردنەوەی درا.
فەتحی بە بەشداریکردن لە درمای شەهرەزادا کە باوکی کاری دەرهێنانی بۆکردووە توانی بەباشی بناسرێت، کە لەم درمایەدا رۆڵی سابیری عەبدولی بەرجەستە کرد.
فەتحی هاوسەرگیری نەکردوە و خێزانی پێکنەهێناوە خۆی دەربارەی بەشداریکردنی لە درمای شەهرەزاد دەڵێت "کارەکتەری هومایون (سابیری عەبدولی) م خۆشدەویست و کە رازی بووم بە نواندنی ئەو رۆڵە لەناخەوە رووبەرووی ململانێی قوڵ بوومەوە، ئەم کارەکتەرە لە چیرۆکەکاندا کەسێکی لاوەکی نییە و رەوتی گەلێک لە روداوەکان یەکلایی دەکاتەوە"
" هەروەها دەربارەی پەیوەندی خۆم و باوکم دەتوانم بڵێم هەریەکەمان سەربەخۆ کاردەکەین هەرچەندە شەهرەزاد دووەمین کاری هاوبەشی من و باوکمە، بەڵام سەربەخۆیی کارکردنمان لەسەر ویستی باوکمە، ئەوکاتەی بۆ شەهرەزاد هەڵبژێردرام، لەماڵەوە هیچ قسەوباسێک لەم بارەیەوە لەئارادانەبوو و لە نوسینگەی بەرهەمهێنانی کارەکەوە پەیوەندیم پێوەکرا ئەوکاتەی کارەکتەرەکەیان بۆ شیکردمەوە، سەرەتا خۆشمنەویست،لەبەرئەوەی نەمدەویست لە کارەکتەرێکی ئەوەندە نێگەتیڤدا دەرکەوم بەڵام کە دواتر زیاتر لە کارەکە تێگەیشتم بینیم ئەوەندەش نێگەتیڤ نییە،هەروەها وتی پێشوەخت درماکەم بەتەواوەتی نەبینیوە و منیش چاوەڕێی بڵاوبوونەوەیم کردوە و وەکو خەڵکی لەسەر شاشە بینیومە و دڵخۆشم کە ئەم کارە لەناو بینەراندا ئەو هەموو لایهنگرەی پەیداکردووە."
لەدرێژەی قسەکانیدا فەتحی ووتی" ساڵێک پێش فیلمی سزا ئارەزووی نواندن لەناومدا گەشەی کرد و لە ئێستادا هەموو ژیانم بۆ سینەما تەرخانکردووە و نواندن گەورەترین خەونی منە،هەروەها لەبەر هەلومەرجی جەستەیی پێشنیاری مۆدێلینگم بۆکراوە بەڵام من ئەوەم نەکرد لەبەرئەوەی شەیدای کاری نواندنم، لە ئێستاشدا پێشنیاری چەند کارێکم لەبەردەستدایە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی کارەکانم بۆئەوەی رۆڵێکی جیاواز بەرجەستە بکەم، لەبەر ئەوەی ئەکتەر نابێت لە قاڵبی کارەکتەرێکدا بخولێتەوە"
ئا: پێشڕهو حسێن
PM:04:32:08/08/2018
ئهم بابهته 14099
جار خوێنراوهتهوه