‌هه‌یفا دڵی ئه‌لیسا ده‌داته‌وه‌

وێستگە ستایل-


 له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی توشبوونی به‌ شێرپه‌نجه‌ هاوڕێ و هه‌واداره‌كانی ئه‌لیسا به‌ تویتی جیاواز هاوخه‌می خۆیان بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاگه‌یاند به‌ڵام هه‌موان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون هه‌تا بزانن هه‌یفا چی بۆ ئه‌لیسا ده‌نوسێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌.

هه‌یفا به‌ تویتێك دڵی ئه‌لیسای داوه‌ته‌وه‌ و نوسویه‌تی" هه‌موو كات سه‌لامه‌ت بیت و به‌ پشتیوانی خودا ڕۆژه‌كانی داهاتوی ته‌مه‌نت باشتر بێت و به‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی باش بژیت ، ئه‌لیسا پاڵه‌وانی جه‌نگانه‌ له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌"

له‌ وه‌ڵامی یه‌كێك له‌ فۆڵۆوه‌ره‌كان كه‌ له‌ هه‌یفای پرسیوه‌"هۆكاری دواكه‌وتنی له‌ تویته‌كه‌ی‌ چی بووه‌؟"  هه‌یفا نوسیویه‌تی" بیرم ده‌كرده‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆتا شت بێت كه‌ پێش نوستن له‌ خه‌یاڵمدا بێت " و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌یفا یه‌كه‌م هاوڕیچی ئه‌لیسایه‌ كه‌ دوای كه‌وتنی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ تویتی كردوه‌ و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ خواستوه‌.


PM:03:56:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 23033 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌