‌چۆنیه‌تی دروستكردنی شەکلەمە به‌ گوێزی ھیندی

وێستگە ستایل-


پێداویستییەکان:

- یەک کوپ گوێزی ھیندی.
- سێ چارەک کوپ شەکر.
- دوو کەوچک ئارد.
- دوو سپێنەی ھێلکە.
- نیو کەوچک ڤانێلا.

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

-فڕنەکە لەپلەی گەرمی ١٦٥ پلە گەرمبکەن.

-شەکر و ئارد و گوێزی ھیندییەکە تێکەڵ بەیەكتر بکەن.

-سپێنەی ھێلکە و ڤانێلاکەی بۆ زیادبکەن و بەباشی لێکیبدەن.

سینی فڕنەکە کاغەزی چەوری لەناو ڕابخەن و بڕ بڕ ھەویرەکە ھەڵبگرن و شێوەی تۆپی خڕی لێ دروست بکەن.

- دانە دانە ھەویرەکان بکەنە سەر سینییەکە لەناو فڕن بیبرژێنن.


PM:03:23:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 6097 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل