‌سامان عومەر سەرقاڵی بەرهەمی نوێیە

وێستگە ستایل-

هونەرمەند سامان عومەر سەرقاڵی تۆماركردنی دوو بەرهەمی نوێیە و بەنیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاویان بكاتەوە.

سامان عومەر بە وێستگە ستایڵی راگەیاند، لەماوەی رابردوو بەمەبەستی تۆماركردنی چەند بەرهەمێكی نوێ بەشێوەی تاك سەردانی كوردستانی كردەوە بۆ ئەوەی لەنزیكترین كات بڵاویان بكاتەوە و وتی "دوو بەرهەم گەڵاڵە بوون، یەكێكیان كاری هۆنراوە و ئاواز تەواو بووە و موزیك ماوە، لەدەرفەتێكی نزیك بڵاوی دەكەینەوە".

بڕیاربوو پێشتر هونەرمەند سامان عومەر و كامەرانی عومەری برای كۆنسێرتێك ساز بكەن، بەڵام ئەو كۆنسێرتە ئەنجام نەدرا، سامان عومەر ئاماژەی بەوەكرد "دیارە ویستمان لەگەڵ هونەرمەند كامەران عومەر كۆنسێرتێكی سەرتاسەری بكەین، دەمانویست ئەو هەگبەیەی لەگەڵ جەماوەرەكەمان هەمانە پێشكەشیان بكەینەوە، بەڵام كێشە ئەوە بوو كاتێك لە مانگی رەمەزان هاتمەوە خەڵكی كوردستان سەرقاڵی تەقسێكی دینی جوان بوون، بۆیە ویستمان دوای جەژن كۆنسێرتەكە بكەین، بەڵام بۆ كاتێكی دیكە دوامانخست".

سامان عومەر ماوەی چەند ساڵێكە لە دەرەوەی وڵات دەژی، بەڵام بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی بەرهەمی هونەری و دوابەرهەمیشی گۆرانی (تۆم دەوێ) بوو كە دەنگدانەوەی باشی لێكەوتەوە.


AM:11:25:07/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3061 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل