‌به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما كاتژمێره‌كانی كاركردن كه‌مكرایه‌وه‌

وێستگە ستایل-

كۆمه‌ڵه‌ی‌ چاودێری و پاراتستنی مافی به‌كارهێنه‌ران له‌ ڕوسیا بڕیاری  كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاتژمێره‌كانی كاركردنیدا له‌و وڵاته‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رماوه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ شوێنه‌ كراوه‌كان له‌م وه‌رزه‌دا كارده‌كه‌ن.

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما بۆ 32.5 پله‌ له‌ ڕوسیا ئه‌مه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ دروستكردوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتژمێره‌كانی كاركردن كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و داوا له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كرێت كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كارده‌كه‌ن ته‌نها به‌یانیان و ئێواران كاره‌كانیان بكه‌ن كاتێك تیشكی خۆر زۆر به‌تین نییه‌.

كۆمپانیاكان كاتژمێره‌كانی كاركردنیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌مكردۆته‌وه‌ كه‌ پله‌ی‌ گه‌رمای  شوێنی كاره‌كه‌یان 28.5 ه‌ به‌ بڕی دوو كاتژمێر و ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌و شوێنانه‌ كارده‌كه‌ن كه‌ پله‌ی‌ گه‌رما تیایدا 30 پله‌یه‌ چوار كاتژمێر كاری ڕۆژانه‌یان له‌سه‌ر كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.


AM:09:43:07/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3625 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل