‌سووده‌كانی ڕۆشتنی منداڵ به‌پێی خاوسی

وێستگە ستایل-


له‌ سه‌ده‌كانی ڕابردوو مرۆڤه‌كان به‌پێی خاوسی ڕۆشتوون هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ پێڵاو دروستكراوه‌.

 گۆڤاری  The Conversation بابه‌تێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی پێڵاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی پێكان بڵاوكردۆته‌وه‌ و و ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ زانكۆی لیدز میترۆبۆلیتان له‌به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

زاناكان له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه‌  جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه‌ به‌ پێی خاوسی ڕێ ده‌كه‌ن پێكانیان زۆر ته‌ندروستانه‌ گه‌شه‌ ده‌كات و كێشی جه‌سته‌ به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌كانی بنه‌پێ جێگیر ده‌كات و به‌كارهێنانی پێڵاو پێكان لاواز ده‌كات و به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوونی مرۆڤ به‌چه‌ندین نه‌خۆشی زیاد ده‌كات له‌ داهاتودا.

پزیشكه‌كان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌ منداڵ و گه‌وره‌ ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ پێی خاوسی بڕۆن و نه‌عل و پێڵاو له‌پێ نه‌كه‌ن چونكه‌ تێكڕای توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی پێ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ زیادبووندایه‌. 


AM:09:19:07/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 5100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل