‌به‌وێنه‌... گۆگڵ یادی له‌دایكبوونی زانایه‌كی ئیسلامی كرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

ئیبن سینا زانایه‌كی ئیسلامی و پزیشك و فه‌له‌كناس و بیرمه‌ند و زانا و نوسه‌ری سه‌رده‌می چه‌رخی ئاڵتونی ئیسلامی بووه‌ و به‌ باوكی پزیشكی نوێ ناوده‌برێت.

ئیبن سینا ناوی ته‌واوی  ئه‌بوعلی حسین بن عبدالله بن حسن بن علی بن سینا یه‌  له‌ 22 ی ئۆگه‌ستی ساڵی 980 له‌گوندێك له‌ نزیك  ئۆزبه‌كستان له‌دایكبووه‌ و له‌ ساڵی 1037 ی زاینی له‌ شاری هه‌مه‌دان له‌ ئێران كۆچی دواییكردوه‌، ئیبن سینا خاوه‌نی 200 كتێبه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی جیاواز و زۆرێك له‌وانه‌ له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ و پزیشكیه‌ و یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كه‌ كتێبی تایبه‌تی له‌سه‌ر بواری پزیشكی نوسیوه‌ و ناودارترین كتێبه‌كانی" یاسای پزیشكیه‌"  كه‌ هه‌تا سه‌ده‌ی‌ 17 له‌ زانكۆكانی ئه‌وروپا وه‌ك وانه‌ خوێندراوه‌.

ئه‌م زانایه‌ یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كه‌ پێناسه‌یه‌كی ته‌واوی بۆ هه‌وكردنی په‌رده‌كانی ده‌ماغ كردوه‌ و نیشانه‌كانی دروستبوونی به‌ردی ناو میزه‌ڵدانی به‌ ته‌واوه‌تی له‌ كتێبه‌كه‌یدا وه‌سف كردوه‌ و كاریگه‌ری چاره‌سه‌ری ده‌رونی له‌سه‌ر مرۆڤ باسكردوه‌.

Image result for Ibn Sina
Image result for Ibn Sina

Image result for Ibn Sina


AM:08:51:07/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌