‌خانمان یان پیاوان كامیان زیاتر ئاماده‌ی‌ به‌خشینی گورچیله‌یان هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-


له‌ جیهاندا له‌ كۆی 10 كه‌س له‌وانه‌ی‌ گورچیله‌ی‌ خۆیان ده‌به‌خشن خانمانن و له‌ 10 كه‌س6 كه‌س له‌ پیاوان وه‌رگری ئه‌م گورچیلانه‌ن، ئه‌م سه‌رژمێریه‌ به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كراوه‌ ئه‌م سه‌رژمێریه‌ی سه‌لماندوه‌ ، به‌ڵام ئایا به‌خشینی گورچیله‌ كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ پیاو و ئافره‌ت چییه‌؟

له‌ جیهاندا %59 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گورچیله‌یان پێویسته‌ پیاون و له‌ به‌رامبه‌ردا %41 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ گورچیله‌یان پێ بدرێت ئافره‌تن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ گورچیله‌ی‌ خۆیان ده‌به‌خشن زیان به‌ ته‌ندروستیان ده‌گات و له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و پیاوانه‌ش كه‌ گورچیله‌ وه‌رده‌گرن ڕه‌نگه‌ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی ڕوبه‌ڕویان ببێته‌وه‌.

في الولايات المتحدة، ستة من كل عشرة من المتبرعين بالكلى من النساء

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشتر  ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كردوه‌ وه‌رگرتنی گورچیله‌ی ئافره‌تێك له‌ لایه‌ن پیاوه‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خۆش هه‌بێت، به‌ڵام چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه‌ وه‌رگرتنی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی‌ ئافره‌ت له‌ لایه‌ن پیاوه‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ری مردن زیاد ده‌كات چونكه‌ قه‌باره‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی‌ ئافره‌ت و پیاو جیاوازه‌ چونكه‌ به‌ گشتی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی ئافره‌ت له‌ پیاو بچوكتره‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی كاره‌كه‌ زیاد ده‌كات و خانمان زۆر كات گورچیله‌ی‌ خۆیان ده‌به‌خشنه‌ هاوسه‌ره‌كانیان.

صورة توضيحية لاختلاف وزن الجسم

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ وڵاتی سویسرا ئه‌نجامدرا تیایدا ئه‌وه‌ ئاشكرا بوو %22 ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان كردوه‌ ئاماده‌ن گورچیله‌ی خۆیان ببه‌خشن به‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان له‌كاتێكدا ته‌نها %8ی پیاو ئاماده‌ی‌ ئه‌م كاره‌یان تیادایه‌ و خانمان ته‌نها ئه‌ندامی جه‌سته‌یان به‌ هاوسه‌ری خۆیان ناده‌ن به‌ڵكو ئاماده‌ن ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان ببه‌خشنه‌ برا و خوشك و منداڵ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشیان.

أظهرت دراسة أن نحو خُمس المتبرعين الأحياء بالكلى كانوا زوجات تبرعن لأزواجهن



PM:04:08:06/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 995 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل