چوار به‌كارهێنانی خوێ ڕه‌نگه تا ئێستا نه‌تبیستبێت
وێستگە ستایل-
هیچ خۆراكێك نیه بێ خوێ ئاماده بكرێت به‌ڵام جگه له به‌تامكردنی خواردن ده‌توانرێت خوێ بۆ چوار مه‌به‌ستی دیكه به‌كاربهێنرێت.
1- چاره‌سه‌ری كڕێش:
ده‌توانرێت خوێ بۆ چاره‌سه‌ری كڕێش به‌كاربهێنرێت چونكه یارمه‌تی وشكبوونه‌وه‌ی پێستی سه‌ر ده‌دات و ده‌توانیت بڕێك له خوێ تێكه‌ڵاوی ئاو بكه‌یت و له دوای ته‌ڕكردنی قژت ئه‌م خوێیاوه له‌سه‌رت بده‌یت و دوو خوله‌ك مه‌ساج به پێستی سه‌رت بكه و دواتر ئاو بكه به قژتدا.
2- چاره‌سه‌ری هه‌ڵئاوسانی ژێر چاوه‌كان ده‌كات:
ئه‌گه‌ر ژێر چاوه‌كانت ئاوسابوون ئه‌وه ده‌توانیت بڕێك خوێی ده‌ریا له‌ناو ئاودا بتوێنیته‌وه و به پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ی خاوێن بیده‌یت له‌ژێر چاوه‌كانت و مه‌ساج به پێستی ژێر چاوت بكه‌یت ئه‌مه چاره‌سه‌ری هه‌ڵئاوسانی ژێر چاو ده‌كات.
3-بۆ مه‌ساجكردنی پێستت به‌كاریبهێنه:
ده‌توانیت ماسكی خوێ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی پێستی ڕوخسارت به‌كاربهێنیت ئه‌ویش له‌ڕێی تێكه‌ڵاوكردنی كه‌وچكێك خوێی ده‌ریا و نیو كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون ئه‌م دوو پێكهاته‌یه ته‌واو تێكه‌ڵاو بكه هه‌تا هه‌ویرێكی لێ دروست ده‌بێت و له گه‌رماو ده‌توانیت به‌م ماسكه مه‌ساج به پێستت بكه‌یت به شێوه‌یه‌كی بازنه‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی پێستی ڕوخسار له پێستی زیادده.
4-به‌هێزكردنی نینۆك:
كه‌وچكێكی بچووك خوێ تێكه‌ڵاوی كه‌مێك سۆده‌ی نان و كه‌وچكێك گوشراوی ئاوی لیمۆ بكه له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوی شله‌تێن، و نینۆكه‌كانت بخه‌ره ناو ئه‌م گیراوه‌یه‌وه بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بۆ ئه‌وه‌ی نینۆكت به‌هێز بكات.
PM:02:36:06/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 7660
جار خوێنراوه‌ته‌وه