‌نیشانە و هۆكارەكانی دابەزینی شەكره‌

وێستگە ستایل-


دابەزینی شەكرە لەخوێندا بریتیە لەدابەزینی رێژەی شەكر بۆ ئاستی كەمتر لەباری ئاسایی و چەند نیشانەیەكی هەیە ئەوانیش:

- لەرزین و گێژبوون.
- برسێتی و ئارەقكردنەوە.
-دڵەراوكێ و سەرئێشە.
- شەكەت بوون و لێلبوونی چاو.

هۆكارەكانی دابەزینی شەكری خوێن:

- نەخواردنی ژەمەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك.
- بەكارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین بەشێوەیەكی نادروست و نارێك.
- زۆر یان باش بەكارنەهێنانی دەرمانی دابەزینی شەكرە.
- راهێنان و جوڵانێكی زۆر لەپڕو لەڕادەبەدەر.

چارەسەری دابەزینی شەكرەی خوێن:

* چارەسەری ئەم گرفتە بەخێرای كارێكی پێویستە دوای دڵنیا بوون لەتووشبوون بە دابەزینی رێژەی شەكرە لەرێگەی دەركەوتنی نیشانەكان و پشكنینی رێژەی شەكرە ، ئەوا دەتوانیت 1 بۆ 2 پەرداخ لەشەربەتی میوەی تازە بخۆیتەوە یاخود كەمێك شیرینی بخورێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.

ئا: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
 


AM:08:31:06/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌