بۆ چاره‌سه‌ری سوتانی پێست به تیشكی خۆر ئه‌م پێكهاته سروشتیانه به‌كاربهێنه
وێستگە ستایل-
له وه‌رزی هاویندا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام كاركردنیان له‌به‌ر تیشكی خۆره یان پێستیان ناسكه ئه‌وه زوو به تیشكی خۆر ده‌سوتێت پێستیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كرێمی دژه خۆریش به‌كاربهێنن، به‌ڵام چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتی هه‌یه كه ده‌كرێت وه‌ك چاره‌سه‌ری سوتانه‌وه‌ی پیست به تیشكی خۆر به‌كاربهێنرێت.
1- چای سه‌وز:
له‌ناو چای سه‌وزدا مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر هه‌یه زۆر به‌سووده بۆ پێست و خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز یارمه‌تی پاراستنی پێست ده‌دات له‌زیانه‌كانی تیشكی خۆر:
ده‌توانیت به‌م ڕێگه‌یه چای سه‌وز به‌كاربهێنیت بۆ چاره‌سه‌ری سوتانی پێست به تیشكی خۆر:
1- كیسه‌یه‌ك چای سه‌وز بخه‌ره ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی سارد
2-ده‌توانیت چاكه و كیسه‌كه‌ی بخه‌یته سه‌ر شوێنی سوتاویه‌كه‌ی پێستت
3- بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌نجامی باشتر له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌توانیت له ماوه‌ی 2 بۆ 3 كاتژمێر جارێك ئه‌م كاره دوباره بكه‌یته‌وه
2- زه‌یتی لاڤینده‌ر:
ئه‌و كاته‌ی باسی ئه‌م زه‌یته ده‌كرێت ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵتدا بێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌بێت ئه‌م زه‌یته ده‌كرێت بۆ خه‌وێكی قوڵ به‌كاربهێنرێت به‌ڵام جگه له‌وه‌ش چاره‌سه‌ری سوتانی پێست به خۆر ده‌كات.
1- 8 بۆ 10 دڵۆپ له‌م زه‌یته بخه‌ره ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی سارده‌وه
2-پارچه‌یه‌ك قوماشی خاوێن به‌م ئاوه ته‌ڕ بكه و بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك له‌سه‌ر پێستت دایبنێ
3- له‌كاتی سوتانه‌وه‌ی پێستت به خۆر چاكتر وایه له‌و ڕۆژه‌دا 8 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێستت شێ‌دار بێت و دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی چونكه ئه‌مه زیاتر پێستت وشك ده‌كاته‌وه.
4- پارچه‌یه‌ك په‌تاته به‌كاربهێنه:
ده‌توانیت یه‌ك په‌تاته قاش بكه‌یت و بیخه‌یته سه‌ر شوێنی سوتاویه‌كه‌ی پێستت بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك و دواتر ئاوی پیادا بكه و ده‌شتوانی له رٍۆژێكدا دووجار ئه‌م كاره دوباره بكه‌یته‌وه .
AM:10:06:05/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 12953
جار خوێنراوه‌ته‌وه