باوه‌ڕ به‌م 4 بیرۆكه‌یه مه‌كه كه له‌سه‌ر منداڵ ده‌وترێت
وێستگە ستایل-
ئه‌و قسانه‌ی نه‌وه له دوای نه‌وه ده‌وترێته‌وه زۆرن به تایبه‌ت له‌سه‌ر په‌روه‌رده كردنی منداڵ و گرنگی پێدانیان ، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه باوه‌ڕ به‌م ده‌ربڕین و بیرۆكانه نه‌كه‌یت كه له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ت ده‌وترێت چونكهن بێ بنه‌مان و دوورن له ڕاستیه‌وه.
1- منداڵه‌كان له‌و شته تێناگه‌ن كه دایكیان ده‌یڵێت:
ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نیشی بچووك بێت ئه‌وه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌موو بابه‌تێك له‌پێش چاوی منداڵه‌كه‌ت باسی بكه‌یت چونكه ئه‌و هه‌ست به‌وه ده‌كات كه تۆ باسی ده‌كه‌یت و بیری ناچێته‌وه.
2-دانیشتن له نزیك شاشه‌ی تیڤی چاوی كز ده‌كات:
له ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی دانیشتن له نزیك شاشه‌ی تیڤی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌فتار و خاوبوونه‌وه‌ی جێ به‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه‌ی ئه‌وه‌نده نابێته هۆی كزبوونی توانای بینای و باشتره ڕێگه نه‌ده‌یت منداڵه‌كه‌ت له نزیك شاشه‌ی تیڤیه‌وه دابنیشێت.
3-جوڵانه‌وه‌ی زۆری منداڵ مانای به‌د ڕه‌فتاری ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت:
ڕاسته په‌روه‌رده‌ی منداڵ كارێكی ئاسان نییه به‌ڵام كاتێك منداڵه‌كه‌ت جوڵه‌ی زۆره و له ماركێته‌كان ڕاده‌كات مانای ئه‌وه نیه بێ ڕه‌وشته و ده‌بێت له‌م بابه‌ته تێبگه‌یت.
4-باخچه‌ی ساوایان منداڵ له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌كاته‌وه:
ئه‌گه‌ر دایك خاوه‌ن كار بێت ئه‌وه ئه‌م بابه‌ته ڕاسته و ده‌توانێت منداڵه‌كه‌ی بنێرێته باخچه بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه ببێت به‌ڵام كاتێك دایك هیچ كارێكی نییه و له ماڵه‌وه‌یه ئه‌وه باشتر وایه لای منداڵه‌كه‌ی خۆی دابنیشێت و خۆی منداڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده بكات.
AM:08:50:05/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 7355
جار خوێنراوهتهوه