‌چۆنیه‌تی دروستكردنی مافن لەشێوەی دڵ

وێستگە ستایل-


کەرەستەکان:
یەک هێلکە
یەک کەوچکی زەڵاتەی پڕ پیکن پاودەر
پروشێ خوێ
کەمیک ڕەنگی سور
کەوچکی زەڵاتە کەکاوی خام
شەش کەوچکی چێش خواردن شیری شل
شەش کەوچکی چێشت خواردن ڕۆنی زەیت
نیو کوپ شەکر
ڤانێلا
پەرداخێ بۆ پەرداخ و نیوێ ئارد واتە بەپێی پێویست
سۆسی شکولادە بۆ ڕوەکەی
کەرەستەی پێویست بۆ سۆسەکە:
ڕوبعی کوپێ زەیت
ڕوبعی کوپێ ئاو
ڕوبێ کوپێ شەکر
ڕوبعی کوپێ شیری وشک
ڕوبعی کوپێ کاکاوی خام
یەک کەوچکی چا نسکافە واتە قاوە
ڕوبعی کوپێ قشطە واتە پەنجا گرام

ئامادە کردنی:
۱ـ هێلکەو شەکرو ڤانێلاکە جوان تێکەڵ دەکرێت پاشان شیرو زەیتی تێ دەکرێت .
۲ـ ئاردو پیکن پاودەرو ڕەنگ و خوێ و کەکاوەکە دەبێژرێتەوە تێی دەکرێت .
۳ـ دەکرێتە قاڵبی سلیکۆن لەشێوەی دڵ .
٤ـ فڕنەکە گەرم کرابێت لەسەر پلەی ۱٦٠ تا دەبرژێت
٥ـ سۆسی شۆکۆلادەکە هەموی بەیەکەوە تێکەڵ دەکرێت بێجکە لە قشگەکە لەئەخیردا قشطەکەی تێ دەکرێت و دەکرێت بەسەر کیکەکانداو دەخریتە سەلاجە 


AM:10:44:04/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2573 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌