‌چۆنیه‌تی دروستكردنی جۆرێک لەبۆرەک بەپەنیر

وێستگە ستایل-


کەرەستەکان:
دوو هێلکە
یەک کەوچکی گەورە شەکر
یەک کەوچکی گەورە خوێ
یەک قاڵب خەمیرە یان یەک کیسە یان یەک کەوچکی گەورە
هەشت پەرداخ ئارد
یەک پەرداخ شیری شلەتێن
یەک پەرداخ ئاوی شلەتێن
پەنیری سوێر
کەرەوز
پەرداخێ ڕۆنی زەیت
نیو کیسە پیکنپاودەر واتە حەوت گرام کەوچکێکی زەڵاتە
کیسەیەک ڤانێلا وات یەک کەوچکی گەورە
ڕەشکەو کونجی بۆ ڕوەکەی
زەردێنەی هێلکەو شیری شل دوقەترە گوڵاو بۆ ڕوەکەی

ئامادە کردنی:
۱ـ خەمیرەو ئاوو شیرو زەیت و هێلکەو ڤانێلاو شەکرو خوێ تێکەڵ دەکەیت .
۲ـ ئادو پیکن پاودەرەکەی تێ دەکەیتو دەیشێلیت دایدەنێت بەتەواوی هەڵ بێت .
۳ـ پاشان دەیکەیتە گونکی ورد ورد واتە تۆپی ورد دایدەپۆشی.
٤ـ پەنیرە سوێرەکە ورد دەکرێت و لەگەڵ کەرەوزیورد کراو تێکەڵ دەکرێت .
٥ـ گونکەکان بەدەست دەکەیتەوەو پەنیرو کەرەوزەکەی تێ دەکەیت و جوان قەپاتی دکەیتو دەیکەیتەسەر کاغەزی فڕن .
٦ـ بەهێلەو ڕەکە ڕوەکانی جوان تەڕ دەکەیت کونجیو ه‌شکەی پیوە دەکەیت دایدەنێیت هەتا هەڵ بێتەوە هەویرەکە .
۷ـ پاش هەڵهاتن فڕنەکە گەرم دەکەیت ەسەر پلەی ۲٠٠ سەروخوارەوەی بەیەکەوە لەناوەڕاست دەیبرژێنی .


AM:11:15:02/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌