‌ڕۆژانە شۆردنی قژ ئەم زیانانەی دەبێت

وێستگە ستایل-


لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە هۆكارە بۆ ئەوەی ڕۆژانە چەند جارێك گەرماو بكرێت وقژ بشۆردرێت .

1-ئەگەر قژت بۆیاخكراوە ئەوە باشتر وایە ڕۆژانە قژت بە شامپۆ نەشۆیت چونكە ئەمە دەبێتە هۆی كاڵبونەوەی ڕەنگی قژت و واباشترە لەهەفتەیەكدا تەنها سێجار قژت بشۆیت.

2-ئەگەر ویستت بۆ بۆنەیەك قژت ڕێكبخەیت ئەوە باشتر وایە ڕۆژێك پێشتر قژت بشۆیت، چونكە كاتێك قژ خاوێن بێت ئەوە ڕێكخستنی ئاڵۆتر دەبێت بەهۆی وشكبونەوەی تاڵەكانی قژەوە.

3-بەكارهێنانی ئاوێك كە كلۆری تێدابێت بۆ خاوێنكردنەوەی قژ دەبێتە هۆی دروستبونی كڕێشی سەر.

4-شامپۆ و بەلسەم پێكهاتەی كیمیاویان زۆر تیادایە ، بۆ ئەوەی زیانی زۆر بەتاڵەكانی قژ نەگات باشتر وایە دووڕۆژ جارێك قژت بە شامپۆ خاوێن بكەیتەوە.

سەرچاوە:http://www.mbc.net/


AM:10:59:01/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل