‌پیاوان ئیره‌ی‌ به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی‌ خانمان ده‌به‌ن

وێستگە ستایل-


هه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندی خانمان وایكردوه‌ پیاوان ئیره‌ییان پێ ببه‌ن چونكه‌ زۆرێك له‌مانه‌ پیاوان ناتوانن ده‌ستیان بكه‌وێت و ته‌نها خانمان خاوه‌نین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ بزانن پیاوان ئیره‌ی‌ به‌ چ شتێكی خانمان ده‌به‌ن.

1- توانای ئافرەت لە دووگیانی و خستەوەی منداڵ : جوانترین شت كە خودا بە ئافرەتی بەخشیوە توانای دووگیانی و خستنەوەی منداڵ و  هەبوونی پەیوەندیەكی زۆر پتەو لەگەڵ منداڵەكەی و،پیاوان بەم توانایەی خانمان دەبەن .

2- توانای ئافرەت لە دەربڕینی هەستەكانی : بێ ئەوەی شەرم بكەن خانمان ئەوەی لە دڵیاندا بێت زۆر كات دەریدەبڕن لە هەستی خۆشی و ناخۆشی بەڵام زۆر كەم لە پیاوان لە توانایاندا هەیە ئەو هەستەی هەیانە لە پێكەنین و گریان دەریببڕن و پێیان وایە ئەو كاتەی پیاو فرمێسك لە چاوەكانی بێتە خوارەوە ئەوە پیاوەتی خۆی لە دەست داوە .

3- هەمیشە و لە زۆر شوێن خانمان پلە یەكن بۆ ئەوەی دابنیشن پێش پیاوان: ئەو كاتەی پیاوێك لە شوێنێك بێت و ئافرەتێك جێگەی  نەبێت ئەوە وە ڕێزێك بۆ ڕەگەزی بەرامبەر پێویستە هەستێت و شوێنەكەی خۆی بدات بە ئافرەتەكە .

4- خانمان هەمیشە چەندین بژاردەی جل لەبەركردنیان هەیە : لە ڕاستیدا پیاوان ناتوانن زۆر گۆڕانكاری لە ستایلی جلوبەرگیان بكەن و  زیاتر بەیەك ستایلی جلوبەرگەوە دەردەكەون لەكاتێكدا خانمان دەتوانن بە چەندین شێوە خۆیان بگۆڕن و ستایلی جیاواز بەكاربهێنن .

5- توانای شاردنەوەی نیشانەكانی ماندوێتی لەڕێی ماكیاجەوە : زۆرێك لە پیاوان ئاوات بەوە دەخوازن وەك خانمان بیانتوانیایە نیشانەكانی  ماندوێتی و ناشرینیەكانی  سەر ڕوخساریان لەڕێی ماكیاجەوە بشارنەوە .


PM:12:40:31/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 12713 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌