‌فیفی عه‌بده‌: ده‌مه‌وێت بچمه‌ دۆزه‌خه‌وه‌

وێستگە ستایل-

سه‌ماكار و هونه‌رمه‌ندی میسری فیفی عه‌بده‌ له‌ڕێی ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت" من ده‌مه‌وێت بچمه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌" .

دواتر ده‌ڵێت" من هه‌موو شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ی‌ بچمه‌ جێگه‌ی‌ نوستنه‌كه‌م به‌ خودا ده‌ڵێم ڕۆحم نه‌كێشێت هه‌تا لێم ڕازی نه‌بێت و په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ خوای خۆم زۆر له‌ ئێوه‌ باشتره‌ و له‌وه‌ش دڵنیام كه‌ سۆز و به‌زه‌یی ده‌بێت بۆم"

فیفی له‌ وه‌ڵامی كه‌سێك كه‌ به‌شێوه‌ی‌ ڕاسه‌وخۆ پرسیاری لێ ده‌كات و ده‌ڵێت" تۆ كه‌ی‌ ده‌ته‌وێت بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ لای خودا و تۆببه‌ بكه‌یت ؟ "و له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" من ده‌مه‌وێت بچمه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ و ببرژێم ئێوه‌ په‌یوه‌ندیتان به‌ منه‌وه‌ نه‌بێت"



AM:10:06:31/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 26642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌