چوار ڕه‌فتار ئاماژه‌یه بۆ كۆتای هاتنی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت
وێستگە ستایل-
ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندیه سۆزداریه‌كان ده‌گاته هێڵێك ئه‌وه باشتر وایه دوو خۆشه‌ویسته‌كه له یه‌كتر دووربكه‌ونه‌وه به‌تایبه‌ت كاتێك هه‌ست به خه‌مۆكی و ته‌نهایی بكه‌ن.
پێگه‌ی "ئیندپێندت" ی به‌ریتانی ڕاپۆرتی شاره‌زایه‌كی بواری خوێندنه‌وه‌ی زمانی جه‌سته‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا باس له‌وه كراوه ئه‌و كاته‌ی دوو خۆشه‌ویست هه‌ست به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك بكه‌ن له په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ئه‌وه باشترین كار دووركه‌وتنه‌وه‌یان له یه‌كتر كه ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ن.
1- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد چیتر وه‌ك پێشتر ته‌ماشای ناو چاوه‌كانت ناكات كاتێك قسه‌ت بۆ ده‌كات و هه‌ست و سۆزی بۆت نه‌ماوه ئه‌وه مانای وایه په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان له مه‌ترسیدایه.
2-كاتێك پێشتر ده‌زگیرانه‌كه‌ت ده‌ستی ده‌گرتی و چیتر گرنگی به‌م بابه‌ته نادات و نایه‌وێت ئه‌وه بكات ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی باش نییه له خۆشه‌ویستی تۆ بۆ ئه‌و.
3-گه‌ڕانه‌وه‌ی دره‌نگی هاوسه‌ره‌كه‌ت و گرنگی نه‌دان به به‌سه‌ر بردنی كاتی پشوه‌كان له‌گه‌ڵ تۆ مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌سێكی دیكه هه‌یه كه جێگه‌ی تۆی بۆ ئه‌و گرتۆته‌وه.
4-دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆ كاتێك تۆ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌یت لێی نزیك بیته‌وه ئاماژه‌یه بۆ كۆتای په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان.
PM:03:48:30/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9789
جار خوێنراوه‌ته‌وه