له به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری په‌ستانی خوێن دوور بكه‌ونه‌وه
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمان له ئه‌مه‌ریكا كه تایبه‌ته به گرنگی پێدانی نه‌خۆش و ته‌ندروستی گشتی ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی چاره‌سه‌ری په‌ستانی خوێنی قه‌ده‌غه كرد كه له ناویدا مادده‌ی (Valsartan) هه‌یه و له لایه‌ن كۆمپانیای Zhejiang Huahai Pharmaceutical ی چینی به‌رهه‌مهێنراوه به‌هۆی پیسبوونی ئه‌م ده‌رمانه به چه‌ند خڵته‌یه‌ك .
له‌ناو ئه‌م جۆره ده‌رمانه پێكهاته‌ی (N-nitrosodimethylamine (NDMA) هه‌یه كه هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه و ئه‌م كۆمپانیا چینیه به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رسێ كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی * Major * Major Pharmaceuticals و Solco Healthcareو * Teva Pharmaceuticals Industries Ltdبڵاوكردۆته‌وه و ئه‌نجامی پشكنینی ده‌رمانه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه كه له‌ناویدا ده‌رمانی توشكه‌ر به شێرپه‌نجه هه‌یه .
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا دكتۆر Janet Woodcokj ده‌ڵێت" دوای ئه‌وه‌ی بۆمان ئاشكرا بوو ئه‌م ده‌رمانه پێكهاته‌ی ڤالسارتان ی تیادایه و ئه‌مه هیچ پێوه‌رێك بۆ دانه‌نراوه ڕاسته‌وخۆ داوامان له كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كان كرد ئه‌م جۆره ده‌رمانه له بازاڕه‌كان بكشێننه‌وه چونكه هۆكاری توشبوونن به شێرپه‌نجه.
ئه‌گه‌ر تۆش ئه‌م جۆره ده‌رمانه به‌كار ده‌هێنیت ئه‌وه باشتر وایه زوو سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌تن بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی جۆری ده‌رمانه‌كه‌ت بۆ بگۆڕێت و ئه‌م ده‌رمانه له ته‌واوی جیهاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
AM:08:45:30/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 6271
جار خوێنراوه‌ته‌وه