پسپۆڕێكی ده‌رونی: له زمانی جه‌سته‌یه‌وه بزانه هاوسه‌ره‌كه‌ت ناپاكیت به‌رامبه‌ر ده‌كات
وێستگە ستایل-
به‌شێك له خانمان ڕه‌نگه به‌ردوام ته‌ماشای مۆبایلی هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئاخۆ هاوسه‌ره‌كه‌یان ناپاكیان به‌رامبه‌ر ده‌كات یان نا به‌ڵام پسپۆڕێكی بواری ده‌رونی چه‌ند ڕێنمویه‌ك پێشكه‌ش به خانمان ده‌كات له‌ڕێیه‌وه ده‌توانن هه‌ست به‌وه بكه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان ناپاكیان به‌رامبه‌ر ده‌كات یان نا.
باتی ووت كه شاره‌زایه‌كی بواری ده‌رونی و زمانی جه‌سته ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له پێگه‌ی "independent" بڵاوكردۆته‌وه و ئاشكرای كردوه ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ت سه‌رنجی پیاوێك ڕابكێشێت ئه‌وه ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له جه‌سته‌ی پیاو به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌ربكه‌وێت و گۆڕانكاریه‌كان كتوپڕن و پێشتر پیاوه‌كه هیچكام له‌م نیشانانه‌ی تیادا ده‌رنه‌كه‌وتوه.
له‌م حاڵه‌ته‌دا پیاو ئه‌م نیشانانه‌ی تیادا ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌ش" بڵاوكردنه‌وه‌ی قاچه‌كانی له‌كاتی وه‌ستاندا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگه‌ی سه‌رنج و شانه‌كانی پانتر ده‌رده‌خات و ئه‌مه‌ش مانای وایه زۆر متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه و له ڕوخساریدا ئه‌و ئاماژانه ده‌رده‌كه‌وێت كه پیاوێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێزه و به ته‌واوه‌تی وه‌ك كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاماده بێت بۆ هێرش بردن و له ڕاستیدا ئه‌م شێوه‌یه‌ی جه‌سته‌ی پیاو به مانای هه‌وڵدانی دێت بۆ پاراستنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی عاشقی بووه و كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت ئازاری بدات"
ئه‌گه‌ر پیاو له كاتی ئاسایدا جه‌سته و ڕه‌فتاری جه‌سته‌ی به‌و شێوه‌یه بێت ئه‌وه ئاساییه و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئاسایی نه‌بێت و له پڕێكدا بێت ئه‌وه مانای وایه سه‌رقاڵی ناپاكییه.
AM:09:45:28/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 38530
جار خوێنراوه‌ته‌وه