‌چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ خۆپاراستن له‌ په‌تای سكچوون له‌ وه‌رزی هاوین

وێستگە ستایل-


له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما په‌تای سكچوون  زۆر بڵاو ده‌بێت، بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه‌ وه‌رزیه‌ پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌یت.

1- پێویستە تانكی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی پاك بكرێتەوە، بۆ نمونە لانی كەم شەش مانگ جارێك و دەبێت تانكی ئاوەكان بەبەردەوام سەری داپۆشراوبێت.

2- سەوزە و میوە بەباشی بشۆردرێتەوە بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.

3- خواردنی سەر عەرەبانە و دەست گێڕەكان مەترسیدارن و خۆیان لێ بپارێزە بۆ دووربونت لە نەخۆشی سكچوون.

4- لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەك كە زیان بە تەندروستی هاووڵاتیان بگەیەنێت، پێویستە نزیكترین بنكەی تەندروستی یاخود بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لێ ئاگادار بكەرەوە.

5- دڵنیابە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەكەت و پاك و خاوێن ڕاگرتنی.

6- نەخواردنی ئەو بەروبوومانەی كە بە ئاوی قورس و پیس ئاو دەدرێت.

7- شوشتنی دەستەكانت بەباشی پێش ئامادەكردنی خواردنەكان و دوای چوونە تەوالێت و پێش نان خواردن.

8- تەنها بەفرگری ماڵەكانتان بەكاربهێنن بۆ ساردكردنی ئاوی خواردنەوە، بەهیچ شێوەیەك سەهۆڵ و بەفری سەرجادە و كۆڵانەكان بەكار مەهێنە ڕەنگە بە ئاوی پاكژكراو دروست نەكرابێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:11:32:19/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل