خواردنی جۆرێك میوه چاوه‌كانت له كوێربوون ده‌پارێزێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌ی پرۆگرام میوه‌ی پرته‌قاڵ ده‌خۆن ئه‌گه‌ری ئه‌و هۆكارانه له‌سه‌ریان كه‌م ده‌بێته‌وه كه هۆكاره بۆ كوێربوون.
له دوای ته‌مه‌نی 60 ساڵیه‌وه هۆكاری كوێربوونی چاوه‌كانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خۆشی "Macular degeneration" چاو كه كار له‌سه‌ر تۆڕی چاو ده‌كات و به‌مه‌ش توانای بینین كه‌مده‌بێته‌وه.
زانا ئوستورالیه‌كان له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه خواردنی لانی كه‌م یه‌ك پرته‌قاڵ له ڕۆژێكدا به‌هۆی بوونی بۆیه‌ی فلاڤینۆید كه ڕه‌نگی پرته‌قاڵی به‌م میوه‌یه ده‌به‌خشێت %60 ئه‌گه‌ری توشبوونی چاوه‌كان به نه‌خۆشی"Macular degeneration" كه‌مده‌كاته‌وه به‌مه‌ش چاوه‌كان له كوێربوون پارێزراو ده‌بێت.
فلاڤینۆید ئه‌و بۆیه ڕه‌نگ پرته‌قاڵیه‌یه كه له‌ناو چه‌ند جۆرێك له میوه‌كاندا هه‌یه و ئه‌مه جۆرێك دژه هه‌وكردنێكی به‌هێزه و مرۆڤ له توشبوون به هه‌وكردن ده‌پارێزێت.
AM:10:34:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9470
جار خوێنراوه‌ته‌وه