‌ئه‌وه‌ی‌ له‌ باره‌ی شاپوری بێهبودیه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

وێستگە ستایل-

رەزا کیانیان ئەکتەری شانۆ و سینەما و تەلەڤیزیۆن و نووسەر و وێنەگر، کە لە بەشی دووەم و سێیەمی درامای شەهرەزاددا رۆڵی شاپوری بێهبودی بەرجەستە دەکات لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١ ی تارانە و دووەمین مناڵی بنەماڵەکەیەتی و خاوەن دووبرا و چوار خوشکە.

 ساڵی ١٩٧٦ لە کۆلێژی شانۆی ئه‌کادیمیای هونەرەجوانەکانی تاران بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدێنێ. لە تەمەنی یەک ساڵیدا و لەگەڵ بنەماڵەکەی دەچنە شاری مەشهەد و هەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو دەکات و ماوەیەک لە شاری قوم سەرقاڵی خوێندن دەبێت لە بواری ئایینی ئیسلام .

Related image 

یەکەمین مامۆستای نواندنی کیانیان براکەیەتی، لەساڵی ١٩٦٦ دا و بۆ یەکەمجار لە نمایشی لەپێنەکەوتووەکان کیانیان دەباتە سەرتەختەی شانۆ و بۆماوەی سێ ساڵی لە گروپی براکەیدا سەرقاڵی کاری هونەری دەبێت، سەرەتای کارکردنی لە بواری سینەما دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٩ ئەوکاتەی بەشداری فیلمی سینەمایی سەرجەم کەڵکەڵەکانی زەوی دەکات لە دەرهێنانی حەمیدی سەمەندەریان.

 لە شانزەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بەرامبەر بە بەشداریکردنی لە فیلمی وێستگەیەک لە شوشە خەڵاتی باشترین دووەم باشترین ئەکتەری ئەو خولە بەدەستدێنێ کە پێشتر و لە خولی سێیەمدا پاڵێوراوی دووەم باشترین ئەکتەری ئەو خولە بووە بۆ نواندنی لە فیلمی کیمیادا، کیانیان بە نواندنە فەرامۆشنەکراوەکەی لە فیلمی ماڵێک لەسەر ئاو خەڵاتی سیمرغی بلوری باشترین ئەکتەری پیاوی بیستەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆخۆی مسۆگەر دەکات. 

Image result for Reza Kianian
بەناوبانگترین کاری کیانیان لەبواری درامای تەلڤیزیۆنیدا بەرجەستەکردنی رۆڵی خەلیفەی گەورەی زوبێریەکان لە مەکە عەبدوڵای کوڕی زوبێرە لە درامای موختارنامەدا کە بە جیاوازترین کاری نواندنی کیانیان ئەژمار دەکرێت و بەوتەی خۆی یەکەمین کاری مێژووییەتی لەناو کارەکتەرێکی خۆڵەمێشیدا.

Image result for Reza Kianian


AM:09:58:19/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 7119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل