ئاره‌زووی به‌رده‌وام و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ سێكس ئاماژه‌یه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه "ئالوده بوون به سێكس وه‌ك جۆرێك له نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌ژمار ده‌كرێت"
بۆ ئه‌م ڕاپۆرته لیستی تایبه‌ت ئاماده‌كراوه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و ئاشكرا بووه كه " ئاره‌زووی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ سێكس به جۆرێك له نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌ژمار ده‌كرێت"
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تا ئێستاش ئه‌م حاڵه‌ته ده‌رونیه‌ی وه‌ك ئالوده بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان تۆمار نه‌كردوه و بۆ ئه‌وه‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نیه به‌ڵام نایشارنه‌وه ئه‌و دۆخه ده‌رونییه‌ی ئه‌و كه‌سانه هه‌یانه كه به‌رده‌وام ئاره‌زووی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه بۆ سێكس هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌بنه‌وه كه ئالوده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌ك "هیرۆین و كحول " بوون.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی له‌ڕاده به‌ده‌ریان هه‌یه بۆ سێكس زۆر كات توشی گرفت ده‌بنه‌وه و پسپۆڕان پێیان وایه ئه‌مه ده‌بێت وه‌ك حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێت و نه‌خۆش چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت.
AM:09:30:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 94423
جار خوێنراوه‌ته‌وه