‌دەستەکانت سپی دەکاتەوە

وێستگە ستایل-


کەسانێک هەن زۆر هەستیارن بەتیشکی خۆر کاریگەردەبن و زوو پێستی دەستوپەنجەیان ڕەش دەبێت و ڕەنگی دەگۆڕێت و ناشرین دەبێت، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەتینی تیشی خۆرەوە، یاخود ڕەنگە هەندێک کات بەهۆی بەکارهێنانی پاکەرەوەی خراپ و زیانبەخش لەکاتی کارکردندا، ئەمەش یەکێکە لەو کێشانەی خانمانی بێزارکردووە و باشترین چارەسەریش بەکارهێنانی ئاوێتەی سروشتیە بۆ ڕووناککردنەوەی پێستی دەست و سەرنجڕاکێشکردنی.

2کەوچک شیر

1 کەوچک نیشاستە

¼ کەوچکێکی بچوک هەنگوین

1 کەوچکی بچوک بیکاربۆناتی سۆدیۆم

1 کەوچکی بچوک شەربەتی خەیار

دوو دڵۆپ ئاوی لیمۆ

یەک کەوچکی بچوک گلیسیرین

یەک کەوچکی بچوک ئاوی گوڵ

چۆنێتی ئامادەکردنی:

لەدەفرێکدا سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، پاشان بۆ ماوەی 15 خولەک، کەوشک بۆوە لێیبکەرەوە بە ئاو بیشۆ، هەفتانە جارێک ئەم ماسکە بەکاربهێنە.


PM:03:37:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل