چەند رێگایەکی ئاسان بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستە کۆنەکەت
وێستگە ستایل-
لەدوای کۆتاییهاتنی پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت یان هاوسەرەکەت و جیاوبوونەوەتان، بەژیانێکی گراندا تێدەپەڕیت ڕەنگە بەردەوام بیر لەو کاتانە بکەیەتەوە کە پێکەوە بەڕێتان کردووە و خەم بخۆیت.
هەموو ئەم حاڵەتانە زیانی هەیە و کاریگەری سلبی دەکاتە سەری باری دەروونیت و پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێبکەیت بۆ ئەوەی بەزووترین کات لەبیری بکەیت و ژیانێکی نوێ دەستپێبکەیت.
1-یەکەم هەنگاو هەوڵبدە گەشتێک بکە بۆ هەر جێگایەک کە مێشکی تۆ ئارام دەکاتەوە و سروشتێکی جوانی هەیە.
2-لەگەڵ هاوڕێیانت بچۆرە دەرەوە و کاتێکی خۆشیان لەگەڵدا بەسەربەرە بە گفتوگۆ و قسەی خۆش.
3-ئاساییە ئەگەر لەو ماوەیەدا خواردنی بەچێژ و بەتام چەور بخۆیت، چونکە مێشکت سەرقاڵ دەکات لەبری بیرکەنەوەی ناخۆش خەیاڵت لای ئەو خۆراکانە دەبێت.
4-کاتێکی خۆش لەگەڵ خانەوادەکەت بەسەربەرە بەچوونە دەرەوە گفتوگۆ قسەی خۆش و پێکەنیناوی.
5-کاتەکانت بە یاریی و وەرزش و چالاکی بەسوود بەڕێبکە وەک سەماکردن.
6-پڕۆفایلەکانت لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دامەخە بەهۆی ئەوەی بێتاقەتی، بەپێچەوانەوە لە کاتە بەتاڵەکانت خۆتی پێوە خەریک بکە بۆ ئەوەی بیرکردنەوە خراپەکانت نەمێنێت.
7-گرنگی بەخۆت بدە کاتێک دەچیتە دەرەوە، بەجوانترین شێوە خۆت بگۆڕە و خۆت بڕازێنەرەوە.
PM:03:30:18/07/2018
ئهم بابهته 5050
جار خوێنراوهتهوه