‌چارەسەرێکی سرووشتی بۆ ئەوانەی چاویان داکەوتووە

وێستگە ستایل-


تاکە چارەسەری پزیشكی بۆ چاوی کەوتوو، بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پلاستیکی، بەڵام لەپاڵ نەشتەرگەریدا چارەسەرێکی سروشتی هەیە کە پێشتر لەلایەن چەندین کەسەوە بەکارهێنراوە و ئەنجامی باش هەبووە و کاریگەری لێکەوتۆتەوە.

هێلکە یەکێکە لەو شتانەی کە هەر لە دێر زەمانەوە بۆ مەبەستی جوانکاری پێست بەکارهێنراوە، وەک شێدارکردنی پێست و قژ، رێگریکردن لە زیپکە، لابردنی پەڵە و چرچی، و لە ئێستاشدا وەک چارەسەر بۆ چاوی کەوتوو.

چۆنێتی بەکارهێنان

سەرەتا پێویستە دەموچاوت پاک بشۆیت، پاشان هێلکەیەک بشکێنە ناو قاپێکەوە، دەبەیەک بهێنە و سەری دەبەکە لە زەردێنەی هێلکەکە نزیک بکەرەوە، بەم شێوەیە زەردێنەکە دەچێتە ناو دەبەکەوە و لە سپێنەکە جیا دەبێتەوە.

دواتر بە بەکارهێنانی لۆکە، سپێنەی هێلکەکە بدە لە پیڵووی چاوت و چاوەڕوان بکە هەتا ووشک دەبێتەوە، دواتر جوان بە ئاو بیشۆ،

ئەم تەکنیکە هەفتانە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە.


PM:03:16:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 15505 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل